Ratings & Reviews performance provides an overview of what users think of your app. Here are the key metrics to help you identify how your app is rated by users and how successful is your review management strategy.
بانگ لەزمانەوانیدا: بەواتای زانین و ئاشكراكردن دێت، سەرچاوەكەشی بەم شێوەیە وەرگیراوە (التَّأْذِيْنُ مَصْدَرُ أَذَّنَ- يُؤَذِّنُ- أَذَانًا، وَمُؤَذِّاً)، وە دەوترێت (أَذَّنْتُ بِهَذَا الْأَمْر)، ڕێگەم بەم كارە دا، واتە: زانیم، یان دەوترێت آذَنَنِي فُلَانٌ، فڵان كەس پێی وتم، واتە: ئاگاداری كردمەوە(1). هەر وەكو خوای گەورە فەرموویەتی: [وَأَذِّنْ فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ]، [الحج: ٢٧]، واتە: [جاڕ بدە بە ناو خەڵكیدا كاتێك دێنە لات بۆ حەج]، واتە: ئاگاداریان بكەرەوە. هەروەها الأَذَانُ، وَالْأَذِيْنُ وَالتَأْذِيْنُ، هەموویان بە واتای بانگكردنە بۆ نوێژ(2). بانگ لە ڕوانگەی شەرعەوە: زیكرێكی تایبەتە كه ئایينی ئیسلام دایناوە بۆ ئاگاداركردنەوە بۆ كاتی نوێژە فەرزەكان و، بانگكردنی موسڵمانانە بۆ بەجێگەیاندنی ئەو عیبادەتە(3)، وە لەلایەن زانایانەوە چەند پێناسەیەکی تری بۆکراوە وەکو: •بریتیيە لە بانگەوازكردن بۆ نوێژ بە چەند وتەیەكی تایبەت(4). •عیبادەتێكی خواییە بە بانگەوازكردن بۆ كاتی نوێژە فەرزەكان بە چەند وتەیەكی دیاریكراو(5). كەواتە بانگدان عیبادەتە وەكو چۆن بەجێگەیاندنی نوێژ و زەكات و حەج و ڕۆژوو عیبادەتن.